داواکاری پشویی تەحسین پیروزی رەت کرایەوە

KMMK:
دووشەممە 19ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، راگەیەندراوە کە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی بەندەر عەباس داووکاری پشویی تەحسین پیروزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی « سەردۆش»ی سەر بە مەریوان رەت کراوەتەوە.

تەحسین پیروزی لە مەودای بەندکردنەکەیدا مافی رۆیشتن بۆ پشوو و هەبونی پارێزەری لێ زەوت کراوە. داواکاریەکانی بەردەوامی ناوبراو بۆ وەرگرتنی پشوو لەلایەن ناوەندە ئەمنئەتیەکانی و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رەت کراوەیەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڤایرۆسی کرۆنا دزەی کردوەتە نێو بەندیخانەکان و تا ئێستا چەندین بەندکراو بە بۆنەی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەم بەندکراوە سیاسیە لە ساڵی 2719ی کوردی لە بەندیخانەی حکومەتی ئێران لەشاری مەریوان گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری سنە و پاشان بۆ بەندیخانەی بەندەر عەباس دور خرایەوە.

ئەم بەندکراوە سیاسیە رەزبەری 2719 لەکاتی بەسەر بردنی سەربازی زۆرەملی لە پاسگای گوندی سەردۆش دەستبەسەر دەکرێت و دەبرێتە گرتوخانەی سپای پاسداران و لە مانگی رەشەمەی هەمانساڵدا لەلایەن دادسەرای نیزامی ئێران لە شاری مەریوان بە تۆمەتی « جاسوسی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران» سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان