KMMK:
چوارشەممە 14ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، عەلی محەممەدی موقەدەم، زیندانی سیاسی لە ناڕەزایەتی دژ بە نەگواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە دەستی دایە مانگرتن لە خواردنی بێ سنوور.
ئەم زیندانییە سیاسییە بە نووسینی نامەیەک لەمەڕ وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی زیندان ناڕەزایی دەربڕیووە و خوازیاری چارەسەری و گواستنەوە یان ڕەوانە کردنی بۆ مەرەخەسی پزشکی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە تا ئەو کاتەی داواکەی نەچێتە بواری کردارییەوە، درێژە بە مانگرتن لە خواردنی دەدات.
شیاوی باسە کە بەڕێز محەممەدی ئەقدەم ڕێکەوتی 19ی ڕەزبەری ئەوساڵ ـیش بە دروونەوەی لێوەکانی بۆ ماوەی حەوتوویەک دەستی دابوویە ماگرتن لە خواردن.
ناوبراو بۆ ماوەی 15 مانگ لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە و ئەم زەمەنە درێژەی ژووری تاکەکەسی تووشی نەخۆشی ئیسکیزوفێرنی کردووە.
نەخۆشی ناوبراو لە لایەن کۆمسیۆنی پسپۆڕی دەروونناس پزیشکی ورمێ ـیشەوە پەسەند کراوە.
عەلی محەممەدی موقەدەم هاوڵاتی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تارانە، ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی کارناسی باڵای زانستی سیاسی و پێڕسۆنێلی ئەرتەشی ئێران ـە.
ناوبراو بەفرانباری ساڵی 2718ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە شاری تاران دەستبەسەر و پاش 15 مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی ئەمنییەتی 37ی ئەرتەش و 209یئێڤین بۆ بەندی گشتی زیندانی ئێڤین گوازڕایەوە.
ئەم زیندانییە ساڵی 2710ی کوردی لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران بە 18 ساڵ زیندان مەحکووم و بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ دوور خرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان