KMMK:
سێشەمە 15ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، شارۆمەندێکی خەڵکی دێولانی سەر بە پارێزگای سنە خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو بە هۆی دەست کورتی و بێ دەرەتانی بەم شێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ئەم ساڵی زایینییەوە تا ئێستا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە 31 پیاو و 29 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رێگای خۆ کوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان