راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆکتۆبەری 2020

KMMK:

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.

شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری  مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.

سێدارە

لەو مانگەدا پێنج هاوڵاتی لەسێدارە دران، چوار کەسیان بە تۆمەتی کوشتن، حوکمی سێدارەدانیان بەرێوە چوو، یەک کەسیش بە تۆمەتی مادەهۆشبەرەکان لەسێدارە درا.

زمارەناوڕێکەوتشوێنتۆمەت
1پەیمان سەفایی26.10.2020ئەلیگودەرزمادە هۆشبەرەکان
2عەلی مەلەکی28.10.2020ورمێقەساس
3یاسین پورمەحەمەدی28.10.2020ورمێقەساس
4موسا رەحمانی28.10.2020ورمێقەساس
5زەینال28.10.2020ورمێقەساس

زیندان و دەستبەسەرکردن

لەم مانگەدا ٢٦ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و هەواڵگریی ئێران دەستبەسەرکراون، زۆربەی ئەو دەستبەسەرکراوانە بەبێ تۆمەت و بەبێ فەرمانی دادوەری و دوای بێحورمەتی و  لێدان دەستبەسەرکراون.  پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت، کە ٢٤ لەو گیراوانە پیاو و ٢ کەسیش ژنن.

ژمارەناورێکەوتشوێن
1حیسام عەبدولاهی13.10.2020زاهیدان
2میلاد وەیسی30.10.2020سنه
3عەبدول پەرتەو02.11.2020مەریوان
4پشتیوان پەرتەو02.11.2020مەریوان
5رۆستەم ئیبراهیمی03.11.2020کامیران
6کەیهان شەریفی03.11.2020سنه
7بارام قاسمی03.11.2020سنه
8شەهریار پوور عەلی03.11.2020ورمێ
9لەتیف عەبدی03.11.2020کرماشان
10ئەمین عەلیزادە02.11.2020ئابدانان
11تەقی مورادی02.11.2020ئابدانان
12ەحەمەد عەلی خاڵەنژاد02.11.2020سەردەشت
13حامید دادستان14.10.2020مەریوان
14سۆران دادستان14.10.2020مەریوان
15حەمدی دەبێستانی14.10.2020مەریوان
16عوسمان خوداکەرەمی09.11.2020بۆکان
17عەبدولعەزیز حەیدەرپور14.11.2020ورمێ
18عەتا فەتاحی27.10.2020مەریوان
19سینا نیک پەی27.10.2020مەریوان
20حسێن شێرزاد29.10.2020تیکاب
21موحسێن سەلینی18.10.2020هەورامان
22ئەیوب ئاقارەزایی28.10.2020دیواندەرە
23ئازاد حسێنی31.10.2020مەریوان
24نادیار31.10.2020مەریوان
25خدیجه مهدی پور05.11.2020ایلام
26اندیشه صدری06.11.2020تهران

کۆڵبەران

لەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر کۆڵبەر  لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون یان بریندار بوون. بە گشتی ٣ کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون و ٩ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.

کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو

ژمارەناوڕێکەوتشوێنهۆکار
1هیوا زارعی02.10.2020هەنگەژاڵ بانەتەقەی هێزەکانی ئێران
2موحسێن قاسمی31.10.2020سەرۆتەقەی هێزەکانی تورکیا
3هیوا وەکیلی13.10.2020رەشیداوا  وزمانتەقەی هێزەکانی ئینتزامی ئێران

کؤلبەر و کاسبکاری بریندار

1ئەسعەد نۆدشەی08.11.2020تەتە هەورامانتەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران
2کەماڵ میرزایی08.11.2020نەوسودتەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران
3رەحمەت ئەمینی09.11.2020نۆکانتەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران
4مەحەمد12.11.2020بانەتەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران
5وەزیر وەیسی12.11.2020نەوسودتەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران
6ئاوارە فەتحی19.11.2020زەلێتەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران
7موسلیح قاسمی31.10.2020سەرۆتەقەی هێزە سەربازیەکانی تورکیا
8بورهان عەزیزی13.11.2020کرماشانتەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران
9شەفیق باگا05.11.2020ماکوتەقەی هێزە سەربازیەکانی تورکیا

خۆکوشتن و خۆسووتاندن و کوشتن

لەم مانگەدا ٣ کەس خۆیان کوشتووە یان کوژراون، کە بریتین لە  ٢ پیاو و یەک ژن.

ژمارەناوڕێکەوتشوێنهۆکار
1پەرویز وەکیلی03.10.2020سەقزنادیار
2جەمال دورباش27.10.2020پیرانشارفەقیری
3حەیات ئەمینی07.10.2020ورمێکوژران لە لایەن مێرد

تیرۆر و کوشتنی دەوڵەتی

لەو مانگەدا سێ هاوڵاتی لە لایەن هێزە سەربازی و ئەمنیەکانی ئێرانەوە کوژران.

ژمارەناوڕێکەوتشوێنهۆکار
1کەژوان ئەڵماسی07.11.2020شاریارتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی ئێران
2ڕەسوڵ قادری14.10.2020شارستانی شوتتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی ئێران
3ئەشکان عەزیزی13.10.2020کرماشانتەقەی هێزە ئینتزامیەکانی ئێران

پەنابەران

لەو مانگەدا ماڵباتێکی ٥ کەسی لە کاناڵی مانش خنکان و هەرەشەی دیپۆرتکردنەوەی ٢ چالاکی سیاسی هاتە ئاراوە.

ژمارەناوڕێکەوتشوێن
1ڕەسوڵ ئیراننژاد27.10.2020کاناڵی مانش
2شیوا مەحەمەدپەناهی27.10.2020کاناڵی مانش
3ئانیتا ئێراننژاد27.10.2020کاناڵی مانش
4ئارمین ئێراننژاد27.10.2020كاناڵی مانش
5ئارتین ئێراننژاد27.10.2020کاناڵی مانش
ژمارەناوڕێکەوتشوێن
1هیوا مورادی13.10.2020ئاڵمانیا
2ئاڵا فەتحی13.10.2020ئاڵمانیا

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان