KMMK:
پێنجشەممە 6ی خەزەڵوەر2720کوردی، لهاووڵاتییەک بە ناوی “حوسێن شێرزاد” تەمەن 27 ساڵ خەڵکی گەڕەکی “شەریفئاوا”ی شاری تیکاب، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە.
بە پێی زانیارییکانی کۆمەلی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون و لەلایەن هێزەکانی ناوبراو ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 201 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان