KMMK:
دووشەممە 28ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنکە سەربازییەکانی “ژاڵانە و ملەندوو” هەڵکەوتە لە سنووری تەتەی هەورامان 200 سەرمەڕ و ماڵاتی کاسبکارانیان بە تاڵان برد.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئەم هێزانە هێرشیان بردە سەر خاوەنی ئەم مەڕوماڵاتە و ئەوانیش بە ناچار و لە ترسی گیانی خۆیان هەڵدێن و لە کاتی هەڵاتندا دوو کەسیان تا ئاستێک بریندار دەبن.
شیاوی باسە کە، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان بەو پەڕی دەسەڵاتەوە هەڵسووکەوت دەکەن و لە مرۆڤ و ئاژەڵ و هەر گیاندارێک پەرێز ناکەن و هیچ لایەن و دامودەزگایەکی قەزایی بوون و توانای ئەوەی نییە لێپرسینەوەیان لێبکات.
لە دوای کوشتنی کاسبکاران یان دزینی سامان و مەڕوماڵاتیان لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیاندا وەکوو قاچاخ ناویان لێدەبەن و ڕەوایەت بە کارە قیزەون و دژە مرۆییەکانی خۆیان دەدەن.
جێی ئاماژەیە کە سپای پاسدارانی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە وەک هێزێکی تیرۆریستی پێناسە دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان