تاران: گەنجێکی کورد بە تەقەی راستەوحۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا

KMMK:

پێنج شەمە 17 رەزبەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی تاران بە ناو «کەژوان ئەڵماسی» بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا.
کەژوان 30 ساڵە و خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەمە 17ی رەزبەر بە شێوەی نایاسایی لە شاری شەهریاری تاران لە میوانییەک دا دەستبەسەر و لە لایەن هێزە ئینتزماییەکانەوە کوژرا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هێزە ئینتزامییەکان دووجار ئەم هاوڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر فیشەک.
فیشەکەکان لە پشتەوە لێی دراوە و ناوبراو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
بنەماڵەی کەژوان ئەڵماسی لە دادسەرای ئینتزامی شەهریار لە بکوژانی کوڕەکەیان شکاتیان کردووەو و داواکاربوون بکوژەکان بە پێی یاسا سزا بدرێن.
تەرمی کەژوان لە دوای پشکنینی پزیشکی یاسیایی تەسلیمی بنەماڵەکەی کراوە.
جێگای ئاماژەیە، مامەی ئەو شارۆمەندەی رۆژهەڵاتی کوردستان کەلە تاران پایتەختی ئێران کوژرا، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت: دایک و باوکی کەژوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە ئەگەر هاکارییان نەکەن ئەوا بە ماوەی درێژ دەستبەسەر دەکرێن.
کوشتنی ئەم گەنجەی رۆژهەڵات لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە حاڵێک دایە کە حکوومەتی ئێران چەندین جار بە قەست دەسیان داوەتە کوشتنی شارۆمەندانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: