سەردەشت: بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران

KMMK:

یەکشەممە ٦ی ڕەزبەر 2720ی کوردی، کۆڵبەر و کاسبکارێک بە ناوی “ئێبڕاهیم ڕەسوڵیان” تەمەن ۲۲ ساڵە، خەڵکی گڕوێس سەر بە ناوچەی ئالانی شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری گوێزیڵێ سەر بە ناوچەی ئالانی شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی ” ئێبڕاهیم ڕەسوڵیان ” فیشەک بەر لاقی کەوتوە و بە خەستی بریندار بووە.
ناوبراو بۆ چارە سەری پزشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە تەندوورستیەکانی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان کراوە.

شایانی باسە، ئەو کۆڵبەرە سێ مانگ بەر لە ئێستا لە گەڵ سێ کۆڵبەری تر لە سنوورەکانی سەردەشت بریندار کرابوو.

بە پێی ئاماری ناوەندی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ئەم ساڵی زایینییەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەوە 142 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ باکوور و باشوور بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران و تورکیە بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان