KMMK:
چوارشەممە ١٢ خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێکی ۵٧ساڵە بە ناوی” عەلی باقری” خەڵکی دادانە کەمانگەر لە ناوچەی سنووری مەریوان بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی برینداربوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە کۆڵبەری ناوبراو بە هۆی قورسی کۆڵەکەی، توانای کۆنتڕۆڵی بارەکەی لە بەرزاییەکانی سنووری لە دەست داوە کە بووە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی ناوبراو لە بەرزایی کوێستان و بریندار بوو.
شیاوی باسە کە کۆڵبەری ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان ڕاگوازراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١٢۶کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران و تورکیا بریندار و ۵٠کۆڵبەر و کاسبکار گیانی خۆیان لە دەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان