خۆکوژی گەنجێکی خەڵکی دیواندەرە لە باشووری کوردستان

KMMK:

سێشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی “واحد ئێحسانی” خەڵکی دیواندەرە، نیشتەجێی باشووری کوردستان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێــنا.

واحد ئێحسانی، پێشمەرگە و ئەندامی حیزبی “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” لە بنکەی ناوەندی “زڕگوێز” لە کاتێکدا سەرقاڵی پاسەوانی بوو خۆی کوشت.تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

جێی بیرهانینە کە خۆکوژی ئەم پێشمەرگە گەنجە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردو وەکوو سێیەمین ڕووداوی خۆکوژی لە ئۆردوگای زڕگوێز و حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشنی کوردستانی ئێران تۆمار کراوە. پێشووتر پێشمەرگەیەکی کچی گەنج و گەنجێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ئاپۆ لەم ئۆردوگایە لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە ت ئێستە بەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان٢٤ پیاو و ۲۵ ژن لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان