KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١۶ ساڵ بە ناونیشانی؛ فاتمە هەواسی خەڵکی ناحیەی” قەڵعە شاهین”ی سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو بە دەستی براکەی کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، برای ئەم کچە کوژراوە ٣٣ ساڵی تەمەنە و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووە و ئەم کەسە بە چەکی پەڕان خوشکی خۆی کوشتووە.
شیاوی باسە بکوژەکە دەستبەسەر کراوە و تەرمی ئەم کچە ١۶ ساڵ تەمەنە ڕۆژی سێشەممە لە مەزارگەی ئەحمەد بەنی ئەسحاقی سەرپێڵ زەهاو ئەسپەردەی خاک کراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ٢٥ ژن و ٢٣ پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان یان خۆیان کوشتووە یان لە؟لایەن کەسوکاریانەوە هێرش کراوەتەسەریان و کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــتان