KMMK:
ڕۆژی پێنجشەممە ۶ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ” ئەنوەر محەممەد ڕەزایی” کوڕی عوسمان ۴٢ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سنە پەتی بۆ خۆێ هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەهۆی هەژاری و بێکارییەوە ماوەی چەندد ساڵێک بوو تووشی خەمۆکی ببوو و هەر بۆیە ژیانی هاوبەشی هەڵوەشابوو و تەنیا منداڵێکیشی هەیە کە لە گەڵ دایکی دەژیا و هەمووی ئەم گوشارانە وای لێدەکا هەڵدەکوتێتە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە کە ناوبراو پێشتر خاوەنی کتێبخانە و هەروا سەرقاڵی ساز کردنی تەختە نەرد و کاری دەستی بوو.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ٢۴ ژن و ٢٣ پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


