نەوسوود: برینداربوونی سێ کۆڵبەر

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۵ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی” قانع بەهرامی” ٢٧ ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ” عەلی ڕەنجبەر خەڵکی گوندی میانە سەر بە مەریوان و ” ناجی” خەڵکی گوندی ” وەسنە”ی سەر بە مەریوان، لە ڕێڕەوی سنوور نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرانە لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بوون دەکەونە بۆسەی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە و بریندار دەکرێن و قانع بەهرامی بۆ چارەسەری بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەک لە پاوە ڕاگەیەندراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم سێ کۆڵبەرە بریندارەوە ١٢٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە لایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان