ماوەی دەستبەسەری ئەحمەد سەبری نوێ کرایەوە

KMMK:

ماوەی دەستبەسەری ئەحمەد سەبری هاوڵاتی خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار کە ڕۆژی یەکشەممە یەکی پووشپەڕ لە ماڵی باوکیدا دەستبەسەر کرابوو، بۆ جاری دوویەم بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ نوێ کرایەوە.

ئەم هاوڵاتییە هەنووکە لە گرتووخانەی ئەلمەهدی ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگـیراوە.
شیاوی باسه کە پێشووتریش لە گەلاواێژ ماوەی دەستبەسەری ناوبراو نوێ کرابوویەوە.
ئەم هاوڵاتییه لە ماوەی دەستبەسەر تەنیا جارێک توانیبووی لە ڕێی تلەفوونەوە لە گەڵ بنەماڵەکەی پێوەندی بگرێ و چاوپێکەوتن و مافی هەبوونی پارێزەر بێبەهرە کـراوە.
یەکشەممە یازدەی ڕەشەممەی ٢٧١٩ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێرا ئەحمەد سەبری ـیان هاوڕێ لە گەڵ باوکی دەستبەسەر کرد کە مستەفا سەبری پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرد و ئەحمەد سەبری بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ گوازرایەوە.
ئەحمەد سەبری بە هاریکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تاوانبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان