KMMK:
یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، «موستەفا سەیفی» ٢٨ ساڵان، کوڕی عەتا و خەڵکی شاری سنە و سزادراو بە سێدارە بە مەبەستی بەڕێوە بردنی سزاکەی گواسترایەوە بۆ ژوری تاکەکەسی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.
موستەفا سەیفی ٥ ساڵ پێش ئێستە بە تاوانی«کوشتنی کەسێک کە رێی لە ئەکێک لە خزمەکانی گرتبوو» دەستبەسەر کراو سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبرا پاش لێپێچینەوە لە دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە وتوویە کە: بە هۆی کێشەی نامووسی دەستی داوەتە ئەو کارە و لەئاکامدا ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە و پاشان سزاکەی لە دیوانی باڵای وڵات وەک خۆی پەسەند کرایەوە.
بنەماڵەی بەڕێز سەیفی لەمێژە هەوڵ دەدەن لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو دانیشتن بکەن بۆ ئەوەی لە کوڕەکەیان خۆش بن و لەم ماوەیەدا هەوڵی زۆریان داوە. بنەماڵەی ناوبراو لەوبڕوایە بوون کە سزاکە لە مانگی موحەڕەم بەڕێوە ناچێت و بەتەما بوون پاش ئەم مانگە هەوڵ بدەن کە ئەو بنەماڵەیە لە کوڕەکەیان خۆش بن و لەناکاو پێیان راگەیەندراوە کە بۆ دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بڕۆن بۆ بەندیخانە و بڕیارە سزای سێدارەی موستەفا سەیفی لەم حەوتووەدا بەڕێوە بچێت.ب
ە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە تا ئێستا ٣٠ کەس لە شارۆمەندانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان