KMMK:
پێنج شەمە ۳۰ گەلاوێژ ۲۷۲۰ی کوردی، گیراوێک بە ناوی “حسێن مەولوودی” تەمەن ۳۳ ساڵ کە پێشووتر بە تۆمەتی کوشتن بە لەسێدارەدان حوکم درابوو، لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە سێدارە درا.
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە خزمەکانی بە بیانووی مژاری دارایی دەستبەسەر ببوو و حوکمی لەسێدارەدان بەسەری سەپێندراو بوو.
بڕیار وابوو مەولوودی ڕۆژی یەکشەمە ۲۶ی گەلاوێژ لەسێدارە بدرێ و پاش نیوەرۆی ڕۆژی هەینی لە ژووری تاکەکەسی مابۆوە. حسێن مەولوودی لەگەل ماڵباتی کوژڕاو رێککەوتبوو بە بڕی ٨۰۰ ملوێن تمەن قەرەبوویان بکاتەوە، بەڵام نەیانتوانی ئەم بڕە پارەیە دابین بکەن.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ۳۰ کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان