KMMK:
پێنجشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتیەک بەناوی ” ئامانج حەمزەلوویی” خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کـرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ورمێ ڕاگواسترا.
دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی بووە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەستبەسەر ئەم هاوڵاتییە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە هۆکاری ” چالاکی ئاینیی” هاتۆتە ئاراوە بەم حاڵەوە زانیارییەکی ڕوون لە سەر ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی بە دەستەوە نییە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە١٣٤ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان