برینداربوونی کۆڵبەرێک و دەستبەسەری سێ کۆڵبەری دیـکە

KMMK:

شەممە ٢۵ گەلاوێژی ٢٧٢٠ کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی” سەلمان مەحموودیان” کوڕی سەعید خەڵکی گوندی “شکڵ ئاوا”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار و سێ کۆڵبری دیــکە بە ناوەکانی” پەرویز محەممەدی” کوڕی خالید، “سامی محەممەدی” کوڕی فەیسەڵ و ” جەعفەر محەممەدی” کوڕی خەلیل خەڵکی گوندی باوان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

ئەم گرووپە کۆڵبەرە خەڵکی ناوچەی مەرگەوەری ئێوارەی شەممە ٢۵ی گەلاوێژ لە ناوچەی سنووری پارێزگای ورمێ دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەوانیان دەیان کەنە ئامانج.

سەلمان مەحموودیان کە لەم ڕووداوە بریندار ببوو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ ڕاگواسترا و هەنووکە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دەستبەسەر کراون لە زینداندان و زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەژسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم کۆڵبەرەوە ١٠۴ کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان