ورمێ: دۆخی تەموومژاوی دووهاوڵاتی دەستبەسەرکراو

KMMK:

دۆخی دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ورمی کە لە ڕۆژی چوارشەممە سەرەتای گەلاوێژی٢٧٢٠ی کوردی، بە ناوەکانی” محەممەد عەلی مەشکوە٣٤ ساڵ تەمەن و فەرشاد جەهش٣٢ ساڵ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون تەموومژاوییە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئە تۆمەتەی کە دژ بەم هاوڵاتییە کە نێزیک بە مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، پڕوپاگەندەی ئاینیی ـیە.

شیاوی باسە کە دوو هاوڵاتی ناوبراو هەنووکە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی حکوومەت ڕاگیران و لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەرین.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١٢٧ کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: