KMMK:
چوارشەممە ۲۲گەلاوێژی ۲۷۲۰ کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی نادر مەجیدیان کوری ئیبراهیم خەڵکی شاری سەقز لە دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە چوار مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
جێگای ئاماژەیە کە نادر مەجیدیان چوار ساڵ پێش ئێستا لە مانگی گەلاوێژ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و دوای ۵۰ ڕۆژ دەسبەسەری بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
ناوبراو دەسپێک حوکمی شەش مانگ حوکمی زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپابوو، کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە کرا چوار مانگ.
نادر مەجیدیان رۆژنامەنووس و خاوەنی ئاژانسی هەواڵنێری “داهاتوو”ە کە ساڵانێکە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داخراوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ڕێژەی دەستبەسەر کراوان لە دەستپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا لە لایان کۆماری ئیسلامی گەیشتۆتە ۱۲۵ کەس.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان