KMMK:
دووشەممە 20ی گەلاوێژی 2720ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی مەریوان کاروانێکی کۆڵبەریان کردە ئامانجی چەکەکانیان که لە ئەنجامـدا کۆڵبەرێکی 17 ساڵ تەمەن بە ناوی ” ئارمین ئەحمەدی” بریــنداربـوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە هێزە سـنوورییەکانی ئێران دوایی ئەوەی ئەم کاروانە کۆڵبەرەیان دایە بەر دەسڕێژ و لەوەی دڵـنیا بوونەوە ئەم مێرمنداڵە بریندار بووە، ناوبراویان لەو حاڵەتەدا هێشتەوە و له ئەنجامدا هاوڕێیانی ئەو کۆڵبەرە ناوبراویان بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان گواستەوە.
بە پێی دەرکەوتنەکان ئارمین ئەحمەدی سنگی فیشەکی بەرکەوتووە و بە گرانی برـیندار بووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان له سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە 101 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و هەندێ جاریش تورکیاوە بریندار بوون و 42 کۆڵبەر و کاسبکاریش کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


