مەریوان: هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕادەستی زیندان کرا

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ” وریا دڵئەنگیز” بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لەوشارە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو پێشووتر لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای سزاکانی دووی حکوومەت لە مەریوان بە ۴ مانگ زیندان و ۲۴ زەبری قامچی مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە ناوبراو ڕێکەوتی ۱۳ی ڕەشەمەی ۲۷۱۹ی کوردی، لە سەر سکاڵای دادستانی حکوومەت لە شاری مەریوان بە تۆمەتی” تێکدانی ئاسایشی گشتی” بانگێشتی دادگای سزاکانی دووی مەریوان کرابوو.

جێی بیرهینانەوەیەە بەڕێز دڵئەنگیز ڕێکەوتی ۴ی ڕەزبەری ۲۷۱۶ی کوردیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراو بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە سنە ڕاگواسترابوو و لە کۆتاییدا مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان