کڕێکارانی پۆڵای زاگرۆسی قوروە لە بەردەم بینای وەزارەتی کار بۆ خواستە سنفیەکانیان

بە پێ راپۆرتێکی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان سەر لە بیانی ئەمڕۆ ٢٨  کەس لە کرێکارانی کارخانەی پۆڵای زاگرۆس لە پارێزگای سنە بە هۆی ناروونی چارەنووسیان لە بەردەم وەزارەتی کارو باری کۆمەڵایەتی تاران بۆ ماڤە رەواکانیان کۆبوونەوە.

بە وتەی ئەم کرێکارانە لە ١١ مانگی رابردوو موچەیان نەدراەتێ و نەحەقی بیمەکانیان لە لایەن رێکخراوە تامیین ئەجتماعی تی کڕاوە.

ئەم کرێکارانە لە دوای هەڵوەشاندنی کارەخانەیپۆڵای زاگرۆس کە 28 کەسیان مانەوە لە سەر کار و لە رەشەمەی 92 بۆیان دایین کرا کە 28 کرێکاری ئەو کارخانە بۆ نگەهبانی و بەشی پاراستن بمێنینەوە.و خاوەن کار بریار وابوو کە لە سندوقی خانەنشینی ،سندوقی کاەمەندانی پۆڵا و هەروەها تامیین ئەجتماعی موچەیان پێ بدرێ کە ئەمە رەشنووس بووە و هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە و لە لایەن خاوەنکار درویان لە گەڵیان کردووە.

هەر وەها لە وەزارەتی کارو باریکۆمەڵایەتی چاوەروانیان دەکرد لە گەڵخاوەن کار کۆبوونەوە و کاربەدەستان ماڤی رەوای ئەوان بدەن کە تائیستا هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

ئەم کرێکارانە خۆازیاری دەست بە کار بوونەوەی کارخانە و گڕانەوەیان بۆ سەر کارەکانیان و دانانی ماڤی رەوای خویانن.

ئەمە لە حاڵێکدا روو دەدا کە ئەوان زستانی ساڵی رابردوو بۆ ماڤە رەواکانیان سەردانی تارانیان کردبوو کە بە دەستی خاڵی گراونەتوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان