هادی کەمانگەر زیندانی بەسەردا سەپێنرا

KMMK:

پێنجشەممه ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ڕاگەیەندرا که هادی کەمانگەر بە ۶ مانگ زیندانی تەعزیری و ۵ ساڵ زیندان هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوه. ئەم هاوڵاتییە کامێران ـیە لە پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کورد لە گەڵ ٩ چالاکی دیکه لە دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە دادگایی کرابوو.
لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سـنە ئەم هاوڵاتییەی دادگایی کردووە و ناوبراوی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری و پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو مەحکووم کردووە.

هادی کەمانگەر ١٠ی بەفرانباری ٢٧١٨ی کوردی، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت بە جلی مەدەنییەوە هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کرد و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراویشیان دەست بەسەردا گرت.
پێنجشەمم ١٢ی پووشپەڕ، ڕێوڕەسمی دادگای بەرپرسی دۆسیەی هادی کەمانگەر بە تۆمەتی” هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە ڕێی لایەنگری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران بەڕێوە چبوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان