KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم ڕاگەیەندراوە کە بانگەشەی چەندد ساڵەی ئەم ڕێخراوەیەیە، گەرچی قوڵایی کارەساتەکە بەرفرەتر و خەسارە گیانی و ماڵیی و لێکەوتەکانی زۆر بەربڵاوترن، پەسەندی دەکەین و وەکوو خۆی بڵاوی دەکەینەوە.
کوشتنی کۆڵبەران لە ئێران ڕاگرن، نێوان ٨ بۆ ١ ملوێن کورد، دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر سیاسەتی هەڵاواردن و سرکوتکارانەی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئێران دەژین، حکوومەتی ئێران هەر چەشنە ناڕەزایی نیشاندانی سیاسی و داواکاری ئوتۆنۆمی ـ شوناسی کوردەکان بە توندی سەرکوت دەکات.
بۆ ڕاگرتنی خەڵکی ئەم دەڤەرە لە دۆخێکی ناسەقامگیر و داڕووخاو، حکوومەت ڕێگرە لە بەردەم هەر چەشنە گەشەیەکی ئابووری، دەتوانین بڵێین هیچ پیشەیەک لەم هەرێمە دانەمەزراوە، و ئاراستەی بەرهەمهێنان و سەرچاوەکان بە ئەنقەست بۆ ناوچەکانی ناوەندی ئێرانە. بێکاری بەربڵاوە.
بە پێی نەبوونی کەمترین دەرفەتی هەلی کار لە هەرێمەکە، گەنجان بە گشتی ناچارن بۆ شارە گەورەکان کۆچ بکەن. بۆ هەزاران کەس لە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سنووری ئێران و عێراق تەنیا سەرچاوەی دابین کردنی بژیوی ژیانە: کۆڵبەری واتە گواستنەوە و جێبەجێ کردنی سنووری کاڵا، گواستنەوەی کاڵا بە کۆڵی مرۆڤ و یان لە سەر پشتی هێسر بە تێپەڕین لە چیاکان. گواستنەوەی هەموو چەشنە کاڵایەک لە وڵاتانی عێراق و تورکیاوە بۆ ئێران، لە گەڵ هەبوونی مەترسی زۆر. لە (پوشک)ی منداڵەوە بگرە تا کەرەستەی ئەلەکتەریکی ناوماڵ، بۆ وێنە پوشەک، بەتانی، تایەی ماشێن، چایی، ئانتەنی سەتەلایت، ئەکۆل، جگەرە.
ئەم کاڵایانە لە شارە گەورەکانی ئێران بۆ وێنه تاران بڵاو دەکرێنەوە. هەر ڕۆژ هەزاران کرێکاری ژن و پیاو، بۆ وێنە منداڵان و کەسانی بەتەمە بۆ ئەوەی نانێک وەچنگ بخەن و بژیوی ڕۆژانەی خۆیان و بنەماڵەکەیان بە گرانی دابین بکەن بەرەوە پیری مەترسی دەڕۆن و لە مەودای ئەم سنوورانە گیانیان دەخەنە مەترسییەوە. لە ئەگەری مردن یان برینداربووی کۆڵبەرێک، ئیدی بنەماڵەکەی هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نابێت.
لە ڕوانگەی یاساییەوە کۆڵبەری ئاڵۆز و شاشە، هەندێ جار یاسایی، هەندێ جار ڕەوا و هەندێ جاریش نایاساییە، بەستراوە بە ڕوانگە و نیەتی بەرپرسانەوە.جگە لەو مەترسییانەی بە بۆنەی ئاستەمی چیاکان و ناوچەگەلی پڕ لە مینی نەتەقاوە، سنوورپارێزان تەقەیان لێدەکەن و هەر ساڵ ڕێژەی خەسارەکان لە هەڵکشاندان. تەنیا لە ماوەی ساڵی٢٠١٩ ڕێژەی ٧٩ کەس گیانیان لە دەست داوە و ڕێژەی بریندارانیش بە ١۶۵ کەس گەیشتوو. زۆر بە دەگمەن دیتراوە کە سنوورپارێزان بە بۆنەی ئەم کوشتنانەوە محاکمە یان لێپرسینەوەیان لێبکرێ. تەنانەت لە کوشتنی هێسریش دەست ناپارێزن. تەنانەت ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوڵبەران سزای زیندان یان غەرامەی قورس دەکرێن.
چارەنووسی کۆڵبەران پاشهاتی چەندد هۆکارێکه: سەرچاوە دەگرێ له دیاردەی دەوڵەت ـ نەتەوە و سیاسەتی تواندنەوەی حکوومەتی ناوەندی لە هەمبەر کوردەکان؛ و کاریگەری وێرانکەری گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، کە تەنیا دەبێتە هۆی خراپتربوونی ئەو توێژانەی لە ژێر گوشاری دەسەڵاتدان.
ئێمه ڕێخراوەکانی سەندیکای فەڕەنسی ئێف. ئێس. ئوو و سولیدر، سەرنجی پیاوان و ژنانی شوێندانەر و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەرەوە کارەساتی مرۆیی و کۆمەڵایەتی کۆڵبەران ڕادەکێشین. ئێمە داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەین کە لە سەرکوتی کۆڵبەران و بە ئەنقەست کوشتنیان لە سنوورەکا دەست ڕابگرێ، دەوڵەت دەبێ ئەوان وەکوو کرێکاری یاسایی بە فەرمی بناسێ بۆ ئەوەی بتوانن لە مافی دیاریکراو و ئەمنییەت بایەخمەند بن.پاریس ٢١ی جولای ٢٠٢٠ی زاینییفدراسیۆنی سەندیکایی یەکگرتوو( ئێف ئێس ئوو ــ فەرهەنگیان) یەکیێتیی سەندیکایی بۆ یەکگرتن ( سولیدر).
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان