کرماشان: مردنی پسپۆڕێکی کورد بە شێوازێکی گوماناوی

KMMK:

شەوی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، دوکتۆر “عەمار ئالانی” گەنجێکی پسپۆڕی کورد ٣٩ ساڵ تەمەنخاوەنی دوکتۆرای فیزیا لە شاری قەسری شیرین سەر بە کرماشان لە ماڵەکەی خۆی کوژراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو جگە لە بواری زانستی کە بانترین پلەی خوێندنی وەکوو فیزیای فۆتۆنیک، ناوەکی و لێزێڕ و دەیان مەقالەی زانستی، هاوکات پاڵەوانی وەرزشی کۆنگ فۆ بووە و واباس دەکرێ ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی چەندد ڕۆژ لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و لەم دواییانەشدا لە گەڵ ڕایەدارانی ئەو ناوەندە دەمەقاڵەی هەبوو.

شیاوی باسە و بە پێی کوتەی بنەماڵەکەی تەرمی ناوبراو بە شێوەی هەڵواسراوی لە ماڵەکەی دزراوەتەوە و ئاسەواری لێدان و شینەوە بوون لە سەر لەش و دەست و مەچەکی دیارە و لە هەموو گرنگتر بوونی هێزە ئینتزامییەکان بە بێ ئەوەی ئاگادار بکرێنەوە لە ماڵی ناوبراو گومانەکەی کردووە بە ڕاستی و هاوکات بە بێ لێکۆڵینەوە و بردنی تەرمەکەی بۆ لای پزیشکی یاسایی وەکوو خۆکوژی ڕایان گەیاندووە و دۆسیەکەیان داخستووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران پەلاماری هەموو ئەو کەسانە دەدات کە ناچنە چوارچێوەی پلانە قڕێژەکانی ئەو حکوومەتەوە و له ڕێی ناوەندە ئەمنییەکانییەوە بلیمەت و زانستوان و کەسانی مەدەنی تیرۆر دەکات و لە باشترین حاڵەتدا دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانیان دەکات.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە بە ئێعدام و کوشتنەوە ٢٣ کەسی لە ناو بردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان