پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵان لە سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
دووشەممە ٣٠ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، پیاوێکی یەمەن ٤٢ ساڵان بە ناوی« فەردین گەوێڵی» کوڕی عەبدوڵا لە گەڕەکی شەهرەک سینای سەر بە شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

بە پێی راپۆرتەکە: خۆکوژی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بنەماڵەیی و هۆکاری تەوای خۆکوژی ناوبراو روون نەکراوەتەوە.

شایانی باسە کە: کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتەواوی بەرەوڕوی هەڵاواردن بوەتەوە و شوێن پێکانی ئەم سیستەمە داپڵۆسێنەرە بەتەواوی خۆی دەر خستوە و هەژاری و بێکاری و هەڵاواردنی رەگەزی و نەتەوەیی بوەتە هۆکاری بێهیوایی بە داهاتی ژیان و زۆرینەی خۆکوژیەکان پەیوەندی راستەوخۆی بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیەوە هەیە لەم بەشە لە کوردستان.

بەپێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوە بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە ٢٠ ژن و ١٨ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان