کرماشان: ماهان عەسکەری ئەو منداڵەی دوو ساڵ بە هۆی ڕژاندنی تێزاو لەژێر چاوەدێری دا بوو گیانی لە دەست دا

KMMK:

شەممە ۲۱ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، ماهان عەسکەری تەمەن ۱۴ ساڵی خەڵکی ئیسلام ئاوای سەر بە پارێزگای کرماشان، ئەو منداڵەی بە هۆی ڕژاندنی تیزاو بریندار ببوو دوای چەندها جار عەمەلیات ئیمڕۆ گیانی لە دەست دا.

ماهان عەسکەری کە لە تەمەنی ۱۲ ساڵی لە لایان جیرانێکی خۆیان بە تیزئاو هێرشی کرایە سەری و بەشێکی زۆر لە جەستەی تووشی برینی قووڵ ببوو هەر بەم هۆیەوە گیانی لە دەستدا.

جێگای ئاماژەیە کە، باوکی ئەم منداڵە بە جاران داوای پشیوانی کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە بە هۆی قووڵی برینەکان، منداڵەکەیان دەبێ بەردەوام لە ژێر چاوەدێری دابێ و عەمەلیاتی تایبەتی بۆ بکرێ و ئەوان توانای دابین کردنی خەرجی نەخۆشخانەیان نییە.

جێگای سرنجە کە؛ پشتیوانی نەکردن لە خەسار بەرکەوتووان و دابین نەکردنی کەرەسەی پێویست بۆ چارەسەری و بە تەنیا هێشتنەوەیان لە لایەک و هەڵسوکەوتی نابەرپرسیارانەی کۆماری ئیسلامی و گرینگی نەدان بە ژیانی خەڵک و زۆر جار نەبوونی یاسای پێویست بۆ پاراستنی گیانی خەڵک ڕێگا خۆشکەرە بۆ لێکەوتنەوەی وەها ڕووداوی دڵتەزێن و هۆکاری سەرەکێ بۆ سازکردنی وەها کۆمەڵگایەک کە زارۆکەکانیش تێیدا پارێزراو نەبن.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان