KMMK:
شەممە ۲۱ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی کێمنە ی سەر بە هەورامان هێرشیان کردە سەر کاسبکاران و وێڕای دەسبەسەرداگرتن بەسەر کەلوپەلیان ۴ بارگین (اسب) یان کوشت و ۴ بارگینیان بریندار کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو: هێزەکانی سپای پاسداران، نیشتەجێ لە بنکەی ئاویسەر سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە بە سەرپەرەستی کەسێک بەناو “کیانی” خەڵکی کرماشان لە هەورامان هێرشیان کردە سەر دەستەیەک لە کاسبکاران و دوای دەسبەسەر داگرتن بەسەر کەلوپەلیان ۴ بارگین یان کوشت و ۴ یان بریندار کرد.
جێگای ئاماژەیە کە: لە باردۆخێک دا کە ژیانی خەڵک بە هۆی نابەرپرسیاری و سیاسەتی چەواشەی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر خەڵکی کوردستان هەر دەڕوا و خراتر و ئەستەمتر دەبێ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیش بە نانەوەی کەمین و ڕێگری لە کۆڵبەران و کاسبکاران و کوشتن و لە ناو بردن و دەسبەسەرداگرتن بەسەر کەلو پەلی کۆڵبەران و کاسبکاران کە بە ڕۆژانە لە پێناو پەیداکردنی بژیوی ژیانیان ڕێگایەکی تر شک نابەن لە ژێر ناوی زەوت کردنی کەلوپەلی ئیزن پێنەدراو دەکرێنە ئامانجی کوشتن و بریندار کردن واتا گەیاندنی خەڵک بە خاڵی سفر و زەوت کردنی هەرچەشنە هەڵسوکەوتێکی ئابووری.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


