پیرانشار: خۆکوژی گەنجێک

KMMK:

دووشەممە ۹ پووشپەڕی ۲۷۲۰ـی کوردی، “فەخرەدین مەحموودی” کوڕی حەسەن مەحموودی و کلسوم مەداحی، خەڵکی پیرانشار بەهۆی کێشەی ماڵباتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆڕتەکە: فەخرەدین مەحموودی دانیشتووی گوندی “قەرەخدر” سەر بە شاری پیرانشار و بەهۆی کێشەی ماڵباتی کە ڕاگەیاندراوە کێشەی هاوسەرگیری بووە، لە گوندی نیشتەجێ بوونی بە خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە:سیاسەتی هەڵە، نەدانی بودجە، فەقیری، بێکاری، هەڵاواردن و نائومێدی بەداهاتوو بۆتە هۆی لێکترازانی ماڵباتەکان و ئەوانە بەشێکن لە هۆکاری خۆکووژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەم هاوڵاتیە ۳٥ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایین بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ۲۰ کەس لەوانە ژن و ۱٥ کەس پیاو بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان