KMMK:
پێنج شەممە ۱۲ پووشپەڕی ۲۷۲۰ی کوردی زانرا کە فەرهاد محەمەدی لە بەشی یەکی دادگا «انقلابی» کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بە تۆمەتی «تاوان دژی ئەمنیەت و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران» به ۴ ساڵ حوکم درا.
فەرهاد محەمەدی پارێزەر و سکرتێری حیزبی «وحدت ملی» لە رۆژھەڵاتی کوردستانە. ئەو حوکمە لە لایەن بەرێز مەحەمەدی ڕەد کراوەتەوە و ناردراوە بۆ دادگای پێداچوونەوە.
فەرهاد محەمەدی سەرەتای مانگی سەرماوەزی ۲۷۱۸ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران لە ناو سەیارەکەی و لە شاری سنە دەستبەسەر کرا. ئەو هێزانە پشکنینی شوێن کار و ماڵی ناوبراویان کرد و شتومەکی ناوبراو وەک کۆمپیوتەر، موبایل و پەڕتووکیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.
سێ شەممە ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ ناوبراو دوایی پێنج مانگ زیندانی لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بە دانانی بارمتەی پێنسەد میلیۆن تەمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


