هاجەر سەعیدی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە

KMMK:

چوارشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ی کوردی، هاجەر سەعیدی چالاکی بزوتنەوەی ژنان بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی سـنە گوازراوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە بێ هیچ چەشنە محاکمە یان دادگایی کردنێک لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە بۆ زیندان گوازراوەتەوە و لە مافی بەرگری کردن لە خۆی بێبەری کراوە.
هاجەر سەعیدی چەندد ڕۆژ پێش هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان هەڵیان کوتایە ماڵی و دەستبەسەر بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە شاری سنە گوازرابوویەوە.
لە هەواڵێکدا کە KMMK کە پێوەندی بە دەستبەسەری ناوبراوەوە هەیە، بڵاوی کردۆتەوە هاتووە کە هاجەر سەعیدی لە؟لایەن ئیدارەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشە و لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کراوە. ئیدارەی ئیتلاعات لە هەمبەر ئەو چالاکیانەی ناوبراو لەو ماوەدا هەبوویە، هەڕەشە و هۆشداریان پێداوە کە لەبەشداری کردن لە گردبوونەوەکانی ١ی مانگی مەی(ڕۆژی کرێکار) خۆببوێرێ و نابێ هیچ چالاکییەکی هەبێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: