KMMK:
سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، ئەحمەد ئەعلەم (دەروێش میـنە) ۴٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “سوراو” لە بەشی ئەلووتی بانە بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق گیانی خۆی لە دەستداوە. هەر وەها کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “ئەلیە”ی سەر به سیلوانا لەورمێ بە ناوی” قابیل مەرجای ڕاد” لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی لە دەستداوە.
مردنی ئەو هاوڵاتییە لە کاتێکدایە که هێشتا گۆڕەپانگەلی گەورەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونیان هەیە و حکوومەتی ئێراا هەوڵێکی بۆ خاوێن کردنەوەی ئەم ناوچانە نەداوە.
لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی تورکیا لە سنووری سەڵماس بە تەقەی کردن لە کۆڵبەران کۆڵبەرێکیان کوشتووە و کۆڵبەرێکی دیکەیان بریندار کردووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە لە سنووری سەڵماس لە گوندی “قشقۆڵ” هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی تورکیا کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “ئەرهان گوروور”یان بریندار کردووە.
کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن حکوومەتەکانی ئێران و تورکیاوه دەرخەری جینایەت دژ بە مرۆڤایەتییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان