دەستبەسەر کردنی چالاکێکی ژینگە پارێز لە شاری سنە

KMMK:
رۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، چالاکێکی ژینگە پارێز بە ناوی «سوهەیب ساعیدی» لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو: هێزە ئەمنیەتیەکان بە بێ ئێزنی دادوەر و ئاگادارکردنەوەی پێشتر ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و لە کاتی دەستبەسەر کردن سوهەیب ساعیدی بەرەوڕوی توندوتیژی بوەتەوە و لێی دراوە.

جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ناوەندە دادوەری و ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نەیانتوانیوە هیچ زانیاریەک لەسەر بارودۆخ و شوێن و رێگای ناوبراو بەدەست بهێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان