خەڵکی گوندی گوێزڵێ ئاوارە کران و ماڵەکانیانیشیان تاڵان کرا

خەڵکی گوندی گوێزڵێ ئاوارە کران و ماڵەکانیانیشیان تاڵان کرا
بەپێی ئەو هەواڵانەی کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ،لەدوای کوشتی ئەودوو برا ” لەتیف وڕەئوف عەلیخانی”لەگوندی گوێزڵێ ،خەڵکی گوندە کە لەترسی هێرشی هێزەکانی ئەمنیەتی ئێران ماڵ وحاڵیان بەجێ هێشتوەو ئاوارەی شاخ وداخەکان بوون.
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ڕێداری (مامور)حکومەت شوشەو درگای ماڵانیان شکاندوەو ماڵەکانیان تاڵان کردوە ،شایانی باسە خەڵکی کە وەدەرکەوتوون پێدا نەگەیشتون مەڕ و ماڵاتەکەشیان لەگەڵ خۆبەرن و کەسیش لەگوندەکەدا نەماوە لانی کەم درگالەئاژەڵان بکاتەوە ،بەپێی ڕاپۆرتەکە زۆربەی ئاژەڵەکان لەبرساو لەتونیەتیدا مرداربونەتەوە .

نزیک بە۲۰۰لەمریشک و مەڕوماڵات هێشتانیوەگیانێکیان تێداماوە کەڕۆژی جێژن کەسێک لەگوندی “بێژوە”دەڕوات بەهانای زیندەوەرانی گوێزڵێوە کەدەکەوێتەبەرنەفرەتی پاسداران و دەیبەنەپاسگاو لێدانێکیشی لێدەدەن و بەو جۆرە ناهێڵن کەس بەهانی گیانلەبەرانی گوندەکەوە بچێت.
خەڵکی گوندەکە پێوەن واژۆ کۆبکەنەوەو سکاڵایک بۆبەرپرسان بنوسن کەخەڵکی گوندەکە ئیزنی گەڕانەوەیان بۆسەرماڵوحاڵی خۆیان پێبدرێت وژیانی خەڵک بگەرێتەوەبۆباری ئاسایی خۆی .
شایانی باسەلە چەند ڕۆژی ڕابردودا لەگوندی گوێزڵێ سەربەناوچەی ئالانی سەردەشت ،هیزەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر کاسبکاران و کەسێک دەکوژن و برای کوژراوەکەش تۆڵەی براکەی دەستێنێتەوە و فەرماندە پاسگاکە دەکوژێتەوە ،هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامیش دەکەونە ترساندن وڕاوەدونانی خەڵکی گوندەکەو ،گوندی گوێزڵێ لەترسی کوشت وبڕی زیاتر چۆڵ دەبێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: