دۆخی سڵامەتی کامەران دەروێشی لە گرتووخانە مەترسیدایە

KMMK:

دۆخی سڵامەتی کامەران دەروێشی زیندانی سیاسی کوردی ڕاگیراو لە زیندان ناوەندی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکەوتوو لە ورمێ بە بۆنەی مانگرتن لە خواردن و دروونەی لێوەکانی مەترسیدار ڕاگەیەندراوە. بە گوێرەی هەواڵەکە: کامەران دەروێشی کە لە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانەوە لە ناڕەزایەتی دژ بە گواستنەوەی بۆ بەندی زیندانیانی سزای مادە هۆشبەرەکان لە زیندان حکوومەت لە ورمێ بە دروونەوەی لێوەکانی مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاندووبوو و لە دۆخێکی مەترسداردایە لە باری تەندرستییەوە.

کامەران دەروێشی، زیندانی سیاسی کورد کە لە دواین ساڵی خولی ۵ ساڵەی مەحکووم بوونی لەو زیندانە تێدەپەڕێنێ بۆ یەکەم جار لە خاکەلێووەی مانگی ڕابردوو نێردرابوو بۆ مەرەخەسی کە دوایی گەڕانەوە بۆ زیندان لە سەر داوای بەرپرسانی زیندان بۆ بەندی زیندانیانی مادە هۆشبەرەکان گوازرابوویەوە و ناوبراو لە ناڕەزایەتی دژ بەم بڕیارە بە دروونەوەی لێوەکانی مانگرتنی ڕاگەیاندووە.

شیاوی باسە کە: ناوبراو پێشتر لە پووشپەری ساڵی ڕابردوو لە ناڕەزایەتی دژ بە پێنەدانی مەرەخەسی و دۆخی زیندان جارێکی تر بە دروونەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن ڕاگەیاندبوو.

جێی بیرهێناوەیە: کامەرانی دەروێشی ١٣ی گوڵانی ٢٧١۵ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و پاش چەندد مانگ لێپرسینەوە و ئەشکەنجە لە خەزەڵوەری هەمان ساڵ و لە لقی دووی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکەوتە لە ورمێ بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حزبە کوردیە دژبەرەکانی کۆمری ئیسلامی ئێران بە۵ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: