KMMK:
کرێکارانی پارێزوانی هێڵ و بینا تەکنییەکانی ناوچەی زاگرۆس و لۆڕستان بە دەسپێشخەری مانگرتن و گردبوونەوە لە بەر دەرکی کومپانیای تەئمین لە شاری دروود لە چوون بۆ سەر کارەکانیان خۆیان بوارد.
بە گوێرەی هەواڵەکە: کرێکارانی پارێروانی هێڵ و بینا تەکنیکییەکان، لە گەڵ سەرۆکی لقی تەئمینی دروود بە هۆی پەسند نەکردنی تەئمینی ئەوان لە گەڵی تێکهەڵچوون.
هەروەها کرێکاران خوازیاری وەرگرتنی مووچەی پاشەکەوتبووی دوو مانگی بەرێی خۆیان و هەروەها بۆن(کوپۆن)ی مانگی ڕەمەزان و وەرگرتنی جلی کار و پۆتینی گونجاو بۆ درێژە پێدانی کار بوون.
شیاوی باسە کە: کرێکارانی لۆڕستان هەڕەشەیان کرد لە ئەگەری پێنەدانی مووچەکەیان لە لایەن کومپانیای لایەنی گرێبەستەکەیان، کومپانیای ترارووس بۆ دۆسیەکانی دزی و درۆکانیان ئاشکرا دەکەن.
شیاوی باسه: کومپانیای ترارووس، یەک لە پەیمانکارانی ڕەش ناوی هێڵی ئاسنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە کرێکارانی هێڵی زاگرۆس و لۆڕستان ساڵانە لە لایەن ئەم کومپانیاوە ئازاری چێشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


