KMMK:
ڕۆژی یکشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری سۆمای برادۆست سەر بە ورمێ کۆڵبەرێک بە ناوی ” ئەرسەلان ئەحمەدی” کوڕی حاکم بە لێدانی فیشەک کوشت و دوو کۆڵبەری دیکەیش بە ناوەکانی “توران و ڕۆدان ئەحمەدی” بە گرانی بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزە سنوورییەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران لە نێزیک گوندی “کوڕان” لە ناوچەی سنووری سۆمای برادۆست کاروانێکی کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کۆڵبەریش بریندار بوون.
شیاوی باسە کە: دوو کۆڵبەری بریندارلە بنەماڵەیەکن و بران. هەروەها ئەرسەلان ئەحمەدی، لە شوێنی لە دایکبوونی هەر ئەو ڕۆژە لە گوندی کوڕان ئەسپەردەی خاکدەکرێت.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتە نوێیانە ۵٩ کۆڵبەر برینداربوون و ٢١ کۆڵبەریش لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ باکوور و باشووری کوردستان کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان