ئەرسەلان هەدایەتی حوکمی تەعزیری بۆ بڕدرایەوە

KMMK:

بە پێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان، ئەرســەلان هەدایەتی چالاکی مەدەنی لە لقی دووی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی داوەر” شاهرۆخ مورادی” بە تۆمەتی ” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و پێکهێنانی گرووپێک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی” ۹ مامگ حوکمی تەعزیری بە سەردا سەپێنراوە.

ئەرسەلان هەدایتی چالاکی مەدەنیی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردســـــتان ڕۆژی هەینی ١۵ی پووشپەڕی ٢٧١٨ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی چەندد مانگ دەستبەسەری ئەم هێزانە بوو.

ئیتلاعاتی سپای ئێران لە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردســـتان سکاڵاکەر و خوازیاری محاکمەی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە ببوو.

بڕینەوەی ساڵێک زیندانی تەعزیری بۆ ئەم چالاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکان هیچ چەشــنە بەڵــگە و هۆکارێک بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەو تۆمەتانەی لە بەڕێز هەدایەتی داویانە بە دەستەوە نییە و سەپاندنی ئەم حوکمە بە تەواوی دژە مرۆیی و نایاساییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان