بەردەوامی دەستبەسەری هاوڵاتییەکی پیرانشاری

KMMK:

لە ڕاپۆرتێک کە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەوتووە، محەممەد ئیبڕاهیم زادە هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار هێشتا بە شێوەی دەستبەسەرکراوی لای هیزە ئەمنییەکانی ئێران ڕاگیراوە.

محەممەد ئیبراهیم زادە هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار ڕەشەممەی ٢٧١٩ی کوردی لە میوانییەکدا لە شاری نەغەدە لە لایەن ئیتلاعاتی سپاــ وە دەستبەسەر و سەرەتا بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە نەغەدە و پاشان بە مەبەستی چڕتر کردنەوەی لێکۆڵینەوە بۆ گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ نێردراوە.
پاش تێپەڕینی دوومانگ لە دەستبەسەری هێشتا لە گرتووخانە و بە شێوەی هەڵپەسێراوی ماوەتەو. دامەزراوە ئەمنییەکان ناوبراویان بە هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی ئێران تۆمەتبار کردووە.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بە دەیان هاوڵاتی و چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان