KMMK:
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۵ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، ژنێکی گەنجی ٢۵ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی “س ـ غ” خەڵکی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی زانیارییەکان؛ ئەم ژنە گەنجە خاوەنی منداڵێکە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
کێشەی کۆمەڵایەتی و ماڵباتی بێکاری و فەقیری، نایەکسانی و هەڵاواردنی داسەپاو بەسەر ژنان، هۆکاری سەرەکیە بۆ خۆکوژی ژنان.
بە پێ داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٩ ژن و ٩ پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ئاماری خۆکوژی ژنان بە ١٠کەس گەیشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


