KMMK:
ئەگەری ئێعدامی گەنجێکی خەڵکی دزڵی سەر بە سەوڵاوا بە ناونیشانی “عەزیز مەحموودی” ٣٢ ساڵ تەمەن کوڕی محەممەد لە ئارادایە.
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: شەممە ۶ی گوڵان لە پێوەندییەکی تلەفوونیدا لە گەڵ بنەماڵەی مەحموودی لەلایەن دادگای گشتی و ئینقلابی حکوومەت لە سەوڵاوا پێیان ڕاگەیاندن کە حوکمە پێشووەکەی کە ئێعدام بووە جێبەجێ دەکرێ و بانگهێشتیان کردن.
شیاوی باسە کە: عەزیز مەحموودی لە ساڵی ۲۷۱۷ ی کوردی، لە تێهەڵکوونێکی بنەماڵەیی و بۆ بەرگری لە خۆی تووشی کوشتنی کەسێک بە ناوی “دیاکۆ کەریمی” کوڕی جەماڵ و دانیشتووی دزڵی بووە. ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە قەرەبوو و تۆڵە مەحکووم کرابوو و هەنووکە مەترسی ئێعدامی لە سەرە.
شیاوی باسه: لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوو لە زیندانەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شارەکانی سەقز، ســنە، کرماشان و ورمێ لانیکەم ۶ کەس لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە ئێعدام کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان