سەقز: دەستبەسەری کامران عەبدی پوور

KMMK:

سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۳۱ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی، چەندد کەسێک بە جلی مەدەنییەوە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی شاری سەقز بە ناوی “کامەران عەبدی پوور” و لە کاتێکدا لە خەودا بوو دەسبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ، وێڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی هێشتا شوێنی ناوبراو ڕانەگەیەندراوە و چارەنووسی نادیارە.
شیاوی باسە: هۆی قۆڵبەست کردنی ئەم گەنجە تاکاتی نووسینی ئەم هەواڵە دیار نییە.

شیاوی باسە کامەران عەبدی پوور پێنج مانگ پێش لە قەرەبوو(قصاص) و پەتی سێدارە ڕزگاری بوو کە ساڵانێکی درێژ لە زیندان مابوویەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان