کامێران: لاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

شەممە ۳۰ خاکەلێوەی ۲۷۲۰ کوردی، لاوێکی خەڵکی کامێران بە ناوی (سامان ئەنساری) لە پشت دەکەڵی فازی ۴ خۆی هەڵاوەسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو کرێکار و لەو ماوەی دوایی دا بێکار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان: ئەو لاوە بە هۆی دەستەنگی و هەژاری دەستی داوەتە کارەساتی خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە کە: نەبوونی ئیش و هەلی کاری ڕەخساو هۆکاری سەرەکی پەرەسەندنی ئەم دیاردەیەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سیستماتیک و داڕێژاو بە پەرە پێدانی هەژاری و قڕ کردنی خەڵک لە ڕێگەی کۆێر کردنەوەی هەلی کار و ئیش خەڵکی گەیاندۆتە ئەوپەڕی بێ هیوایی و بۆتە هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوژی لەو بەشەی کوردستان.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا بە ئەژمار کردنی خۆکوژی ئەم گەنجە ۹ پیاو و ۴ ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان‌