مەریوان: وەدەرنانی ۷ کەس لە ڕێکخراوی هاتووچۆ و گواستنەوەی گشتی

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی، ۷ کەس لەو کرێکارانەی کە لە مێژە لە ڕێکخراو هاتوچۆ و گواستنەوەی مەریوان کاریان دەکرد دەرکران.

بە پێی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان: لە حەوتووی یەکەمی هاتنە سەر کاری بەرپرسی نوێی ڕێکخراوی هاتوچۆ و گواستنەوە بە نوی ” ا. ر ” ۷ کەس لە کرێکاران کە ماوەی ۸ ساڵ بوو لەوێ کاریان دەکرد دەکران.

شیاوی باسە کە ؛ بەڵێنیان بەم کەسانە دابوو کە لە شارەوانی دایان دەمەزرێنن. ئەمە لە کاتێکدایە ک ئەم کرێکارانە ۶ مانگ مووچە و پادشتی پاشەکەوت خراویان لە ڕێکخراوەیە وەرنەگرتووە.

بە پێی ووتەی سەرچاوەیەکی خۆجێی: بەرپرسی نوێی ئەم ڕێکخراوەیە دوایی وەدەرنانی ئەم کەسانە، ۷ کەس لە نێزیکان و خزم و کەسی خۆی بە جێی ئەوان دامەزراندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان