دەستبەسەری چالاکێکی سیاسی و پێگەیەنەرەکان لە بجنوورد

KMMK:

یەکشەممە ۲۴ی خاکەلێوەی ۲۷۲۰ی کوردی، قاسم عەتایی عەزیمی، چالاکی سیاسی و بەرپرسی لقی کوردستانی ڕێکخراوی “عەداڵەت و ئازادی” ، پاش ئامادە بوون لە لقی ۳ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بجنوورد بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
ئەم چالاکە سیاسییە ڕۆژی شەممە ۲۳ی خاکەلێوە لە گەڵ سکاڵای پارێزگاری خۆراسانی شوماڵی ڕووبەڕوو بوەتەوە و لە لایەن پولیس فەتاــ وە دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە لە مەڕ هۆکارەکانی دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پێوەی لێکێندراون تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
شیاوی باسە کە لە ماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو کۆمەڵێکی زۆر لە ڕۆژنامەوانان و چاڵاکانی پێگەیەنەرەکان لە لایەن دامەزراوەی ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

تۆمەتی زۆرینەی ئەم چالاکانەی بواری مێدیایانە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتی تایبەت بە ئاماری مردن و تووشبوان بە ڤایرۆسی کوڕۆنا بووە، حکوومەتی ئێران بڵاو کردنەوەی پێوەندیدار بەم بابەتەوە وەکوو هەڕەشەی ئەمنی دەنرخێنێ و ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە ئەم هەواڵانە بڵاو دەکەنەوە، دەسبەسەر بکرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران لە بڵاو بوونەوەی ئاماری ڕاستەقینەی تووشبوان و ئەوانەی گیانیان بەم ڤایرۆسە بەخت کردووە خۆ دەزوێرێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان