دەسبەسەری و بڕینەوەی زیندان بۆ ڕۆژنامەوانێک لە کرماشان

KMMK:

دووشەممە ۲۰ی خاکەلێووەی ۲۷۲۰ی کوردی، ڕۆژنامەوانێک بە ناو ” ئەمیر بابایی” لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بە زیندان مەحکووم کرا.
ئەمیر بابایی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە و لە سەر سکاڵای پارێزگاڕی حکوومەتی ئێران لە کرماشان لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە کرماشان بە دوو مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
شیاوی باسە کە دادگای دەسپێک پێشووتر ناوبڕاویان بە دانی ۱۰ ملوێن تمەن غەرامەی نەخت مەحکووم کردبوو.

ئەمیر بابایی لە ڕۆژنامەکانی “بێستوون”، “ئاوای کرماشان” و سەرنووسەر حەوتوونامەی “غەرب” چالاکی هەبووە.
شیاوی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندد ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەن دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.هۆکاری سەرەکی دەسبەسەری ئەم ڕۆژنامەوانانە و چالاکانی مەدەنی بڵاوکردنەوەی هەواڵی سەبارەت بە کوڕۆنا و مردنیەکانی ئەو ڤایرۆسەوەیە.

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە هەواڵەکانی تایبەت بە کوڕۆنا و تەشەنەکانی و لێکەوتنەوەی مردنەکانی بڵاو بکەنەوە دەسبەسەر و زیندانی دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان