KMMK:
مادەی ۵ی کۆنواسیۆنی نێونەتەوەیی دەڵێت: وڵاتانی ئەندام، هەوڵە داواکراوەکانی خوارەوە دەبێت بەڕێوە ببەن: ئا: گۆڕینی شێوەگەلی هەسوکەوتی کۆمەڵایەتی و کلتوریی پیاوان و ژنان، بە مەبەستی دەستکەوتنی لەناوبردنی بیری چەقبەستو، باو و نەریتگەڵی زانستی کە بۆ شێوازی بیرۆکەی بچوک لێڕوانین یا سەرتر لێڕوانینی رەگەزێک بۆ رەگەزێکیتر یا دەوری سەرەکی ژنان و پیاوان دەگەڕێتەوە. ب: دڵنیا بون لەوەیکە پەروەردەی بنەماڵە، وەک هەست کردنی رێک و پێک لە دایکان وەک ئەرکێکی کۆمەڵایەتی و ناساندنی بەرپرسیاریەتی هاوبەشی ژن و پیاو لەسەر پەروردە و گەشەپێدانی منداڵانە.
دەبێت هەست بەوەش بکەین کە بەرژەوەندیەکانی منداڵان لە هەمو بەشەکاندا لەپێشەوەی هەمو شتێکن.
له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م واژونامهیه حكومه‌تی ئێران چ پرۆگرامێكی په‌روه‌رده‌ی سه‌باره‌ت به له‌ناو بردنی هه‌ڵاورده‌یی له‌به‌رده‌ست نیه. نهریتگهلی كۆمه‌ڵگا به پارێزگاری یاسا وه‌ك ره‌گه‌زی دوهه‌م به‌ژناندا ده‌ڕوانێت و پهروهردهگهلی ئاینی هه‌موو جارێك ژنان وه‌ك كێڵگه‌ی پێاوان ده‌ناسێندرێت و ژنان وه‌ك دروستكراوهیهك بۆ خۆشی پیاوان ده‌نرخێنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ژنان زۆرتر له پیاوان له گه‌وره‌كردنی منداڵان رۆڵیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو بڕارهكان سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیری منداڵان، سه‌رپه‌رشتیاری ه ده‌ره‌وه چونی منداڵان له یاساكانی ئێران به‌ده‌ستی پیاوانه. ته‌نانه‌ت پیاوان خاوه‌نی منداڵ ده‌ناسرێت و له‌ئه‌گه‌ری كوشتنی منداڵه‌كه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی مناڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی سزای یاسایی نایگهێتهوه.
یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران له دوو ماده‌ی ١٠٤٣ و ١٠٤٤ ئه‌رێنی پیاو و یاخود باپیره له ماره‌كردندا پێویسته. یاسای هاوسه‌رگیری له كتێبی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوسه‌رگیری كچان به‌س به‌مه‌رجێك ده‌بێت كه ره‌زامه‌نی باوكی له پشت بێت و ده‌توانێت له ئه‌گه‌ری نارهزامهنیدا كچه‌كه‌ی بداته دادگه، به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه باوك گه‌ر بیهه‌وێت ده‌توانێت كچی ١٣ ساڵانی خۆی ملكه‌جی هاوسه‌رگیری بكات و به پێی ئه‌م یاسایه رێژه‌ی زۆری هاوسه‌ر گیری كچانی منداڵ بوه‌ته كاره‌ساتێك.
ماده‌ی ١٠٤٣ی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی: ماره‌بڕینی كچێك كه كچیه‌تی مابێته‌وه گه‌ر نه‌گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی یاسایی له‌سه‌ر ئێزنی باوك یا باپیری ئه‌وه.
له یاسای ١١٦٩ی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی نوسراوه: ئه‌ركی دایكان له به‌خێو كردنی منداڵ تا ٧ مانگی ده‌بێت و پاش ئه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری له ئه‌ستۆی باوكه, ته‌نانه‌ت گه‌ر باوك هه‌لومه‌رج تایبه‌تی نه‌بێت. له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی سه‌رپه‌رشتیاری منداڵ, به‌پێی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی دایكێك ده‌توانێت منداڵه‌كه‌ی به‌خێو بكات, یاخود سه‌رپه‌رشتیاری له ئه‌ستۆ بگرێت به‌ڵام به‌هیچ شێوازێك مافی خاوه‌نداریه‌تی منداڵی نیه ته‌نانه‌ت له كاتی گیان له‌ده‌ست دانی باوك یا خود باوك له شوێنی ژیانی منداڵه‌كه‌دا نه‌ژیت به‌و مه‌رجه‌ش خاوه‌نداریه‌تی نادرێته دایك بگره ده‌درێته هاوسه‌ری پیاو یا پشتی منداڵه‌كه.
( وه‌لی ) یاخود هێز و ده‌ست ئاوه‌ڵاییه كه یاسا بۆ به‌خێو كردنی منداڵ به باوك و باپیر یاخود پشتی منداڵه‌كه ده‌دات. ماده‌ی ٣٠٩ی یاسای سزادانی ئیسلامی، سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی باوك و منداڵ به مه‌رجێك بۆ به‌ڕێوه‌نه‌بردنی سزای كوشتنه‌وه داناوه كه ئه‌م یاسایه‌ش دژ به ژنان و منداڵانه.
ماده‌ی ١٨ی یاسای پاسپۆرت، مافی كۆچ كردنی ژنانی زگورد سه‌روی ١٨ ساڵ بۆ رۆیشتنه ده‌ره‌وه له وڵات ده‌بێت به ئیزنی سه‌رپه‌رشت بێت. مافی وه‌رگرتنی پاسپۆرت و گه‌شت كردن، وه‌رگرتنی پاسپۆرتی جیاواز و گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ژنان به‌مه‌رجی هاوسه‌رگیری و كه‌سانی ژێر ١٨ ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیزنی هاوسه‌ر، سه‌رپه‌رشت یا به‌رپرسی ئه‌و كه‌سه.
ماده‌ی ٩
وڵاتانی ئه‌ندام، مافی به‌رانبه‌ر به پیاوان له بواری ده‌ستكه‌وت، گۆڕین یا پاراستنی نیشته‌جێ بون ده‌دات، به‌تایبه‌ت حكومه‌ته‌كان ده‌بێت دڵنیابكه‌نه‌وه و بارمته بده‌ن، كه نه‌ك هاوسه‌رگیری ژن له‌گه‌ڵ پیاوێكی لاوه‌كی یاخود ده‌ره‌كی و نه‌ك گۆڕینی نیشته‌جێیی هاوسه‌ری ره‌گه‌ز پیاو له كاتی رۆژانی هاوسه‌رگیریدا، له‌خۆوه، ببێته هۆی گۆڕینی نیشته‌جێیی ژن، بێ نیشته‌جێ كردن و خود سه‌پاندنی نیشته‌جێیی هاوسه‌ری ره‌گه‌ز پیاو بۆ سه‌ر ژنان بێت.
حكومه‌ته بهڵێندارهكان ده‌بێت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیشته‌جێی منداڵان بۆ ژنان، مافی به‌رانبه‌ر به پیاو بده‌ن. مافی نیشته‌جێ بون به‌پێی یاسای كۆماری ئیسلامی مافی نیشته‌جێ بونی دایك قه‌د منداڵه‌كه‌ی ناگرێته‌وه.
كه‌وایه گه‌ر ژنێكی ئێرانی له‌گه‌ڵ پیاوێكی بیانی هاوسه‌رگیری بكات ناتوانێت ناسنامه وه‌ربگرێت بۆ منداڵه‌كه‌ی.
به‌شی ٢ی ماده‌ی ٩٧٦ی یاسای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت: ئه‌وكه‌سانه‌ی كه باوكیون ئێرانین، گه‌ر له ئێران یا له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌دایك بوبێت، به ئێرانی ئه‌ژمار ده‌كرێن و هه‌روه‌ها گه‌ر ژنێكی بیانی له‌گه‌ڵ پیاوێكی ئێرانی هاوسه‌رگیری بكات ده‌توانێت مافی نێشته‌جێیی ئێرانی وه‌ربگرێت و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ناكرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان


