دوو کوڵبەر لەئالانی سەردشت کوژراون

دوو کوڵبەر لەئالانی سەردشت کوژراون
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتون، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی لەتیف عەلیخانی ورەئوف عەلیخانی ڕاستەوخۆبەدەسڕێژی هێزە ئەمنیەتیەکان لەسنووری سەردەشت گیانیان لەدەست دەدەن.
لەتیف عەلیخانی و رەئوف عەلیخانی سەرقاڵی کۆڵبەری بوون کە کاتژمێر 10:30شەوی دوشەمە ۷ی پوشپەڕ لە ناوچەی ئالان سەربە شارستانی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی پاسگای “دۆڵە” وەبەر دەسڕێژ دەدرێین وهەرلەوێدا هەردوکیان گیانیان لەدەست دەدەن.هەروەها ۱۲ئەسپی باری لەوپەلامارەدادەکوژرێیت.
لە ڕاپۆرتەکە داهاتوە ئەم دو برایە بۆ بژیوی ژیان وپێداویستیەکان ڕوویان لەکۆڵبەری لە ناوچەسنوریەکان کردبو.تەقەو
دەسڕێژی هێزە سەربازیەکان بەڕوی کاسبکاراندا بەبێ ئاگادارکردنەوە وتەقەی هەوایی ئەنجام دەدرێت.
پێویستە وەبیری بێنینەوە که بەپێی پلانی “گاڵەدانی سنوورەکان”زۆریەک لە سنوورنشینان ڕوبەڕوی مەرگ دەبنەوە، هێزە ئەمنیەتیەکان فەرمانی کوشتنی ڕاستەوخۆیان هەیە وکاسبکاران وکۆڵبەرانیش ناچار بۆبژیوی ژیان وپێداویستی ڕۆژانەی خۆیان، دەکەونەبەردەسرێژی گولەی هێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی وگیانیان لەدەست دەدەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان