KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە ۸ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، ژنێکی تەمەن ۶۰ساڵ بەناوی ” زەینەب ئیسماعیلی” خەڵکی دێولان و ئەندامی دایکانی ئاشتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران ـەوە کە هەڵیان کوتابوویە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەسبەسەر کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش دەسبەسەری براوە بۆ ئیتلاعاتی حکوومەت لە دێولان و پاشان ڕاگواستراوە بۆ ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە و پاش ئەوەی هاوژینی ناوبراو بەناوی ” تۆفیق” بەدواداچوون بۆ هاوژینەکەی دەکات و سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی حکوومەتی ئێران دەکات بەڵام وڵامی نادرێتەوە و حاشای لێ دەکەن.
دایکانی ئاشتی کوردستان لە لایەن گرووپێک لە دایکانی گیان بەختکردوان و بەندکراوە سیاسییە لە سێداردراوەکانی کوردەوە کە حکوومەتی کردوونی بە ئامانج دامەزراوە و ئامانجیان پێکهێنانی ئاشتی و جێبەجێکردنی دادوەرییە.
شیاوی باسە ناوبراو دایکی “محەممەد ئەمین ئەمیری نایراو بە هاوڕێ لەیلاخ” و ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل بوو کە ساڵی ۲۰۱۴ لە شاڕی دژی داعش لە شاری کۆبانێ گیانی بەخت کرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان